İbrahim Erikan,Ramal Abdullah Mahmood
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2018
هاتای - AA
له به‌رامبه‌ر داواكاری سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ٢٦ی ئابی ٢٠١٨‌دا، گوته‌بێژ و جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، بوله‌نت ته‌زجان رایگه‌یاند "هاوڕێیان، ئه‌وه مه‌یدان. ئێمه وه‌ك جه‌هه‌په هه‌میشه ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن. ئه‌وه‌شمان گوتووه".
بولەنت ته‌زجان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له لقی هاتای پارته‌كه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا له به‌رامبه‌ر داواكاری سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ٢٦ی ئابی ٢٠١٨‌دا، گوته‌بێژ و جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، بوله‌نت ته‌زجان گوتی: "هاوڕێیان، ئه‌وه مه‌یدان. ئێمه وه‌ك جه‌هه‌په هه‌میشه ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن. ئه‌وه‌شمان گوتووه. توركیا گیرۆده‌ی رژێمی تاكه‌كه‌سی بووه و هۆكاری بنه‌ڕه‌تی سه‌رجه‌م كێشه‌كانیش بۆ ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه. هاوپه‌یمانییەتی تاكڕه‌وی توركیای به خاڵی بنبه‌ست گه‌یاندووه. به‌رپرسی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی بێكاریی، هه‌ژاری، شكستی كه‌رتی په‌روه‌رده، نائارامی، بهریهككهوتی كۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌مسه‌رگیری، نه‌مانی دیموكراسی و ئازادی و یاسا و داد بۆ رژێمی تاكه‌كه‌سی ده‌گه‌ڕێته‌وه".