Aylin Sırıklı
02 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكی دادگای باڵای توركیا، ئیسماعیل روشدی جیریت: ''سه‌ربه‌خۆبوونی دادگا، یاسادانان و ئۆرگاکانی به‌ڕیوه‌بردن به‌رامبه‌ر هه‌موو ناوه‌نده‌كانی هێز، بنه‌مای نه‌گۆڕی ده‌وڵه‌تی یاسایه''.
لە رێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی ساڵی نوێی دادوەری لە تورکیا رێکخرابوو سه‌رۆكی دادگای باڵای توركیا، ئیسماعیل روشدی جیریت قسەی بۆ ئامادەبووان کرد.
سه‌رۆكی دادگای باڵای توركیا، ئیسماعیل روشدی جیریت رایگەیاند: ''سه‌ربه‌خۆبوونی دادگا، یاسادانان و ئۆرگاکانی به‌ڕیوه‌بردن به‌رامبه‌ر هه‌موو ناوه‌نده‌كانی هێز، بنه‌مای نه‌گۆڕی ده‌وڵه‌تی یاسایه''.
جیریت گوتیشی: "جێبەجێکردنی نۆ ئامانجە پێشنیازکراوەکە لە ستراتیجییەتی ریفۆرمی دادوەرییدا، پاڵپشتێک دەبێت بۆ بەهێزترکردنی سیستەمی دادوەرییمان".