Özcan Yıldırım,
02 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان رایگه‌یاند: ''ئه‌و تێگه‌یشتنه نادروسته‌ی هه‌موو هێرشێك بۆ سه‌ر خۆشگوزه‌رانی و ئازادییه‌كانیان به تیرۆر ده‌بینێت به‌ڵام بێ هه‌سته به‌رامبه‌ر سه‌ره‌كیترین داواكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی دیكه، به‌لای ئێمه‌وه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێستای جیهانه''.
ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ساڵی دادی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی وڵاته‌كه‌ی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "باسکردن لە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان بە ناکۆکی لەبری هاوسەنگی، زیان بە گەل دەگەیەنێت نەک قازانج".
ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بەکارخستنی یەکڕیزی و پێکەوەیی میللەتی تورکیا و کۆماری تورکیا لەگەڵ تەواوی دەزگاکاندا، کاری لەپێشینەی سەرکۆمارە و، گوتی: '' ئەم هەڵوێستە کە بەڕوونی لە رۆحییەت و دەستەواژەی دەستورماندا ئاماژەی پێکراوە، ئەمە هەڕەشەیەک نییە بۆ جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، بەڵکو بەپێچەوانەوە یەکخەری هێزەکانە".
گوتیشی: "ئەو ئەگەرانەی کە ئاراستەی سەرکۆمار دەکرێن لەبارەی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کە نوێنەری دەسەڵاتی جێبەجێکردنە لە سیستەمی نوێی کارگێڕیمان، زۆرێکیان بێ بنەمان".
هه‌روه‌ها گوتی: "یه‌كێك له‌و پرسانەی کە پێویسته چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینەوە، شێوازه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌موو رێكخراوه پیشهییهكانه، ده‌بێت بگونجێندرێن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی دیموكراسی".
سه‌ركۆماری توركیا ئەردۆغان، باسی له‌وه كرد كه ئەگەر هەر بەدوای باڵادەستیدا دەگەڕێن لە سیستەمی دەوڵەتدا، ئەوا تەنها لە دەستوردایە و لەوێشدا سەروەریی میللەتەکەمان باڵادەستە و، گوتی: ''توركیا هه‌میشه پابه‌نده به بیری لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان كه ئیراده‌ی گه‌ل له به‌رزترین ئاستدا دەپارێزێت کە دیموكراسییەکەی له‌سه‌ر ئه‌وه بونیادنراوە".
سه‌باره‌ت به بەڵگەی ستراتیژی ریفۆرمی دادوەریی ئەردۆغان رایگه‌یاند: "دەزگاکانی یەکێتی ئەورووپا هەرچەندە لەدژی وڵاتەکەمان بەڕوونی هەڵوێستێکی جیاکاری نیشان دەده‌ن، ئێمە هاوکات لەگەڵ ئەم بەڵگەی ریفۆرمەدا نیشانی دەدەین کە پابه‌ندین بە بەرپرسیارێتیەکانمان بۆ بەئەندامبوونی تەواو''.