Orhan Onur Gemici
07 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2026
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ئەفکان ئاڵا سەبارەت بە پێشنیاری یاسا کە لە چوارچێوەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر ئامادە کراوه ڕایگهیاند: "تورکیا کۆتایی به تیرۆر دەهێنێت، ڕێکارەکانی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە و دەستبەرداربوونی چەکەکان دادەمەزرێنێت. بە سپاردنی تۆمارکردن و دەستنیشانکردنی ئەم پرۆسەیە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت، وای لێدەکات بە یەکێتیی، تەبایی و ئارامییەوە لە ڕێگەکەی بەردەوام بێت. لەمە باشتر چی دەبێت؟".
سەبارەت بە پێشنیاری یاسای پەیوەندیدار بە بەهێزکردنی هاودهنگیی نیشتمانیی و یەکگرتووی کۆمەڵایەتیی، کە لە چوارچێوەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا ئامادە کراوە و، پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کراوە، ئاڵا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا و ڕوونکردنەوەی سەبارەت بە پرۆسەکە دا.
له وهڵامی پرسیاری ئەوەی لەمەودوا پرۆسەکەی چۆن بەڕێوە دەچێت، ئاڵا ئاماژەی بهوه كرد پێشنیاری یاساکە بە پشتیوانییەکی زۆر گەورەی سیاسییەوە پێشکەشی پەرلەمان کراوە، ئهوهیشی خستهڕوو كه ئاک پارتی و مەهەپە لە سەرەتاوە تا ئیستا پرۆسەکەیان بەڕێوەبردووە.
بە ئاماژەدان بەوەی جگە لە ئاک پارتی و مەهەپە، نزیکەی ٣٦٠ پەرلەمانتار لە دەم پارتی، هودا پار، جەهەپە، سەربەخۆکان و پهرلهمانتارانی پارتەکانی دیکە پێشنیاری یاساکەیان واژوو کردووە، ئاڵا ڕایگهیاند: "پێمان وایە ٣٦٠ پەرلەمانتاریش تێدەپەڕێنێت. پشتیوانییەکی زۆر گرنگی سیاسیی هەیە. پشتیوانی کۆمەڵایەتیش خۆی لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە".
گوتیشی: "لەو خاڵهی لە ئێستادا پێیگەیشتووین، تورکیا بهروپێشهوه دهچێت و هەنگاو دەنێت بۆ ڕزگاربوونی لەم کێشەیە به تهواوی. ئەمە لە بەرژەوەندی ٨٦ ملیۆن هاووڵاتیماندایه، كۆمهڵه شتانێك هەن برایەتیی ٨٦ ملیۆن دەستەبەر دەکەن".