Yusuf Soykan Bal
02 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2022
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن-٢٧دا، دوو تیرۆریست لە گوندەواری قەزای پەرواری سەربە پارێزگای سێرت لە چالاکی خران.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن-٢٧دا، هێزە ئەمنییەکان بە پشتیوانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، دوو چەکداری رێکخراوی تیرۆریستیی جواداخوازیان لە گوندەواری قەزای پەرواری لە چالاکی خستووە.
جەختیش لەسەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان کراوەتەوە بۆسەر تیرۆریستان لە ناوچەکە.