Orhan Yoldaş
01 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2022
ماڵاتیا - AA
تەمیکی چڕ شاری ماڵاتیا خۆرهەڵاتی تورکیای گرتووەتەوە.
بەهۆی تەمەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شارەکەی گرتەوە، بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و بەتایبەت هاتوچۆی شۆفێران لەسەر رێگای ماڵاتیا-ئەلعەزیز دروست کرد.
لە سەنتەری شار کە بەهۆی تەم و مژەوە مەودای بینین بۆ ٥٠ مەتر کەمبووەتەوە، شۆفێران ناچاربوون گڵۆپی ئۆتۆمبێلەکانیان داگیرسێنن و بە هێواشی رێبکەن.
بەرپرسان هۆشدارییان دا بە شۆفێران لەو ناوچانەی کە تەمەکە کاریگەرە، ئاگاداربن و پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.