Muhammed Ali Toruntay
01 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌ی كابینهكهماندا ده‌چینه قۆناغی چواره‌می یه‌كه‌مین زنجیره‌ی به‌رهه‌مهێنانی پاسی كاره‌بایی بێ شۆفێر له جیهان Atak Electricكه له‌لایه‌ن ئهندازیارانمانهوه پەرەی پێدراوە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنەکی خۆی له میانی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه بۆ پاسی كاره‌بایی بێ شۆفێر له كۆشكی كۆماری له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویته‌ر نووسیوویه‌تی "له كۆبوونه‌وه‌ی كابینهكهماندا ده‌چینه قۆناغی چواره‌می یه‌كه‌مین زنجیره‌ی به‌رهه‌مهێنانی پاسی كاره‌بایی بێ شۆفێر له جیهان Atak Electricكه له‌لایه‌ن ئهندازیارانمانهوه پەرەی پێدراوە. له‌و باوه‌ڕه‌دام له رێگای زنجیره‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌م كه‌رته‌دا، ناوی وڵاته‌كه‌مان و بڕاندهكانمان زیاتر ده‌ناسرێن".