Mehmet Tosun
01 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگهیاند: "رەنگە ئێستا دووبارە کاتی مشتومڕی دەستوورێکی نوێ بۆ تورکیا ھاتبێت".
رهجهب تهیب ئەردۆغان، لە دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، گوتارێکی پێشکەشكرد.
ئەردۆغان، ئاماژهی بهوهكرد، کە لە مانگی دووەمی ساڵی نوێ یەکەم کۆبوونەوەی کابینەکەیان ئەنجامداوە و تیشكی خستهسهر ئهوهی، لە دوای ساڵی ٢٠٢٠ کە تا بڵێی بە قورسی بە سەر تورکیا و جیھاندا تێپەڕی و به ئومێدەوە چوونەته نێو ساڵی ٢٠٢١وە و لە ھەوڵی ئەوەدان ساڵی نوێ بکەنە ساڵی ههستانهوه.
ههروهها رایگهیاند: "دەستمان بە کارەکانی دامەزراندنی دامەزراوەی ناردنی مانگی دەستکردی بچووک کردووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا مانگە دەستکردەکانی وڵاتەکەمان و دۆستانمان دەنێرینە بۆشایی ئاسمان".
سهركۆماری توركیا باسی له نووسینهوهی دهستوورێكی نوێ بۆ وڵاتهكهی كرد و رایگهیاند: "رەنگە ئێستا دووبارە کاتی مشتومڕی دەستوورێکی نوێ بۆ تورکیا ھاتبێت".
رهجهب تهیب ئەردۆغان گوتیشی: "لە ئایندەیەکی نزیکدا، کارێکی گشتگیر کە فەلسەفە، ئامانج و سەردێڕی چالاکییەکانی پاکێجەکانی چاکسازیی لەخۆدەگرێت، بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە".
ھەر سەبارەت بە کارەکانی دەستوور، ئهردۆغان رایگهیاند: "پێویستە بە شێوەیەکی شەفاف ئەنجامبدرێت و ئەوە دەقەی کە دێتەبوون، بەدڵنیاییەوە دەبێت بخرێتە بەردەست خەڵک بۆ ئەوەی بڕیاری لێبدات".
راشیگهیاند: "کارەکانی پەیوەست بە دەستوور، کارێک نیین بەو کەسانە بکرێن کە لە ژێر سێبەری چینەکانی پەیوەندیدار بە رێکخراوی تیرۆریستیین و دڵیان لەگەڵ وڵاتەکەیان پچڕاوە".
سهركۆماری توركیا ههروهها رایگهیاند: "لە ئەگەری گەیشتنمان بە تێگەیشتنێکی یەکگرتوو لەگەڵ ھاوبەشەکەمان لە ھاوپەیمانی جومھور، دەتوانین لە قۆناغی داھاتوودا بۆ دەستوورێکی نوێ کاربکەین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگهیاند: "دوایین لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان، ئەوە نیشاندەدات کە تورکیا و چین، ئەو دوو وڵاتەی G٢٠-ن کە لە توانایاندایە ساڵی ٢٠٢٠ بە گەشەکردنێکی پۆزەتیڤ کۆتایی پێبھێنن".