Zuhal Demirci,Mehmet Öztürk,Sorwar Alam,Abdullah Shukur
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی مالیزیا، مەھاتیر محەمەد باسی لە گرنگی سەردانەکەی بۆ تورکیا کرد و گوتی: "بنەمای سەرەکی سەردانەکەم بۆ تورکیا بریتییە لە بەھێزکردنی ھەماھەنگی لە بوارەکانی بازرگانی ، پیشەسازی بەرگریی و ئاڵوگۆڕی تەکنۆلۆجی".
مەھاتیر محەمەد لە میانی سەردانە فەرمییەکەی بۆ وڵاتی تورکیا وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە.
مەھاتیر محەمەد باسی لەوە کرد کە ئەوان خوازیارن لە چەند بوارێکی جیاواز ھەماھەنگی زیاتر بکەن و ھەڵسەنگاندنی بۆ پشتیوانی وڵاتەکەی لە پرسەکانی وەک بەکارھێنانی دراوی ناوخۆیی لە بازرگانیکردن، پرسی فەڵەستین، ئاراکان، سینجان و بەرەنگاربوونەوەی تورکیا لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی کرد.
دەقی پرسیارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وەڵامەکانی مەھاتیر بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
"دەمانەوێت ھەماھەنگی لەگەڵ تورکیا لە بوارە جیاوەکان بەھێزتر بکەین"
ئاژانسی ئانادۆڵو: خاڵە گرنگەکانی دیدار و کۆبوونەوەکانتان لە تورکیا چی بوون؟ لە دوای سەردانەکەتان بۆ تورکیا چاوەڕێی چی بەرەوپێشوەچوونێک دەکەن لە بوارەکانی بازرگانیی، سیاسیی، رۆشنبیری؟".
مەهاتیر محەمەد: "بنەمای سەرەکی سەردانەکەم بۆ تورکیا بریتییە لە بەھێزکردنی ھەماھەنگی لە بوارەکانی پیشەسازیی، پیشەسازی بەرگریی و ئاڵوگۆڕی تەکنۆلۆجی".
ئاژانسی ئانادۆڵو: "روونكردنه‌وه توندهكانت دژی ئیسرائیل و پشتگیریكردنی فه‌ڵه‌ستین ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانیی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. له داهاتوودا سیاسه‌تێكی چۆن په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن له ئاست سیاسه‌تی فشاركهری ئیسرائیل له فه‌ڵه‌ستین؟"
مەهاتیر محەمەد: "پێمان وایه راستییه‌كان له‌باره‌ی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینه‌وه له مێدیا و تهلهڤیزیۆنهكانهوه وه‌ك پێویست نابینرێت. وا ده‌رده‌كه‌وێت مێدیا رێككه‌وتنێكی هه‌بێت له‌باره‌ی جهختنهكردنهوه له كێشه‌كانی فه‌ڵه‌ستینه‌وه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: "وه‌ك ده‌زانن توركیا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌ره‌نگاری فه‌تۆ ده‌بێته‌وه. له‌وباره‌وه مالیزیا به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی داخستنی خوێندنگه‌كانی فه‌تۆوه زۆر هاوكاری توركیا بوو. ته‌نانه‌ت له 2017دا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی فه‌تۆ ده‌ستگیركران و راده‌ستی توركیا كران. له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا، هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ت بۆ توركیا له‌باره‌ی فه‌تۆوه به‌رده‌وام ده‌بێت؟"
مەهاتیر محەمەد: "سیاسه‌تی ئێمه وا ده‌خوازێت رێگه نه‌درێت وڵاته‌كه‌مان وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ چالاكی دژی وڵاتانی دیكه به‌كاربهێنرێت. دوای ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێك هه‌وڵ و پێشهاتی دژ به حكوومه‌تی توركیا له‌ئارادایه، له‌باره‌ی داخستنی خوێندنگه‌كانی فه‌تۆوه ده‌ستمان به هه‌وڵه‌كانمان كرد".
دوێنێ پێنجشەممە سەرۆکوەزیرانی مالیزیا، مەهاتیر محەمەد بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لە مەراسیمێکی فەرمیدا لە لایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی لێ‌کرا.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە مەراسیمێکی فەرمیدا پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی مالیزیا مەهاتیر محەمەد کرد.