Safvan Allahverdi
27 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، توركیا تۆمه‌تبار ناكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سیستمی به‌رگریی S-400ی له‌ڕووسیا كڕیوه.
تره‌مپ له‌كۆشكی سپی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و كڕینی سیستمی به‌رگریی S-400ی له‌لایه‌ن توركیاوه هه‌ڵسه‌نگاند.
تره‌مپ جه‌ختیكرده‌وه، توركیا داوای 125 فڕۆكه‌ی F-35ی كردووه كه به‌هاكه‌ی ملیاران دۆلاره و گوتی، "دۆخێكی سه‌خته. توركیا تۆمه‌تبار ناكه‌م كه سیستمی به‌رگریی له ڕووسیا كڕیوه. چونكه له‌سه‌رده‌می ئۆبامادا چه‌ندین كێشه روویانداوه. ئه‌م بابه‌ته‌ش كه ڕوویداوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می حكوومه‌تی ئۆباما".