Zana Natık Kerem
30 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند کە داواکاری کارتی ڤاکسینی نێودەوڵەتیی تایبەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە گەشتیاران هەڵوەشاندووەتەوە، هەروەها بەستنی ماسکی کردووەتەوە ئارەزوومەندانە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە نووسراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیاری داوە لە بەیانی پێنچشەممەوە یەکی مانگی کانوونی یەکەم، داوای کارتی ڤاکسینی نێودەوڵەتیی تایبەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە کاتی ھاتن یان دەرچوون لە عێراق لە ھاووڵاتییان و گەشتیارانی بیانی نەکرێت.
هەروەها راشیگەیاندووە کە لە سبەی پێنجشەممەوە، بەستنی ماسک لەسەرجەم شوێنە گشتیی و داخراوەکاندا؛ مزگەوت، چێشتخانە و هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و بۆنەکان ئارەزوومەندانە دەبێت، جگە لە دامەزاروەکان.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە میانی سێ ساڵی رابردوودا، زنجیرەیەک رێوشوێنی بۆ بەرگرتن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا "COVID-19" گرتبووەبەر، لەنێویاندا ناچارکردنی بەستنی ماسک و وەرگرتنی دوو دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا.