Muhammed Boztepe
03 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كێك له‌و پێنج تیرۆریستەی په‌كه‌كه كه له ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی (MIT) و سوپای تورکیا له ناوچه‌ی خواكورك باكووری عێراق له چالاكی خران، نه‌دیم كاراكولاك-ه كه له لایه‌ن ئینته‌رپوله‌وه داواكراوه.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، یه‌كێک له‌و پێنج تیرۆریستەی په‌كه‌كه كه له دووی ئه‌یلوولدا له ناوچه‌ی خواكورك باکووری عێراق له چالاكی خران، نه‌دیم كاراكولاك-ه كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی ''كاوان كارزان'' و به‌ناو به‌رپرسی گومرك و گواستنه‌وه بووه له نێوان قه‌ندیل و خواكورك.
نەدیم كاراكولاك له ساڵی ١٩٩٢دا په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌وە كردووه و ماوه‌یه‌ك رێكخه‌ری ناردنی تهقەمەنی بووە له بنكه‌ی هەفتانین-ه‌وه بۆ ناو توركیا و له ساڵی ٢٠١٣وه له لایه‌ن ئینته‌رپوله‌وه داواكراوه.