Aynur Ekiz
03 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی ئاك پارتیدا، به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا له‌سه‌ر ناردنی ناوی هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌لجوق ئۆزداغ و ئایهان سه‌فه‌ر بۆ لیژنه‌ی دیسپلینی پارته‌كه به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی یەکجارەکی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، به‌بڕیارێك كه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی ئاك پارتیدا به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ركراوه، ناوی هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌لجوق ئۆزداغ و ئایهان سه‌فه‌ر ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دیسپلینی پارته‌كه كراوه به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی یەکجارەکی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه راگه‌یه‌نراوه، قۆناغی رێكاره‌كانی ناردنی ناوی هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی لقی ئه‌نقه‌ره‌ی ئاك پارتی نه‌دیم یاماڵی و سه‌رۆكی لقی ئیستانبوڵی ئاك پارتی سه‌لیم ته‌مورجی، بۆ لیژنه‌ی دیسپلین به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی یەکجارەکی ده‌ستپێده‌كرێت.