Burcu Çalık
19 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیادا بۆ سەر دەورووبەری شارۆچکەی باشکالەی سەربە وان، ٤ تیرۆریست کوژران کە سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامار.
لە زانیاریینامەیەکدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە دەورووبەری شارۆچکەی باشکالەی سەربە وان، ئەنجامدراوە.
لە زانیاریینامەکەدا باس لەوە کراوە پێگەی تیرۆریستە چەکدارەکان لەرێگەی ئامێرەکانی چاودێرییەوە دیارییکراوە و ئەوە زانراوە کە سەرگەرمی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی چالاکی، لەئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانیشدا هەر ٤ تیرۆریستەکە کوژراون.