Ramal Abdullah Mahmood
19 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2017
ساکاریا – AA
تەرمی حەوت کرێکاری باخەوانیەی کە دوێنێ لە ئاکامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە شارۆچکەی هەندەکی سەر بە پارێزگای ساکاریا گیانیان لە دەستدا، رەوانەی زێدی خۆیان کرایەوە.
شەوی دوێنێ تەرمی کرێکارەکان بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تەرم سەر بە شارەوانی ساکاریا بەرەو ماردین بەڕێ کران.
ئەمڕۆش تەرمەکانیان لە ماردین بە خاک دەسپێردرێت.