Heman Hussein Yaseen
07 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2025
هەولێر - AA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە.
ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێم بڵاویکردووەتەوە کە لە سەردانەکەیدا سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ھەروەھا وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە دیدارەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشھاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ دەکرێت.