Necat Hazar
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
وان - AA
له شارۆچكه‌ی ئیپه‌كیۆڵو سەربە پارێزگای وان باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، ١٧ كۆچبه‌ر و گومانلێكراوێك ده‌ستگیركران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای وان، تیمه‌كانی هۆبه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و قاچاغچێتی كۆچبه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغچێتی كۆچبه‌ردا له ناوه‌ندێكی كاردا له شارۆچكه‌كه، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجام دا.
له ههڵمهتهکەدا، ١٧ كۆچبه‌ری هەڵگری ره‌گه‌زنامەی ئه‌فغانستان كه به رێگه‌ی قاچاغ هاتبوونە ناو توركیاوه ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها گومانلێكراوێكیش به‌تۆمه‌تی كاری قاچاغچێتی ده‌ستگیركرا و كۆچبه‌ره‌كانیش راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران.