Mehmet Tosun
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە دیاربەکر و بینگۆل بە بەشداری دوو ھەزار و ١٠٣ کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان، ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-٣ی شەھیدی جەندرمە رائید ئەرجان کورت لیجە-ساغگۆزە بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە دەستی پێ کرد.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە دوو ھەزار و ١٠٣ کارمەند لە ھێزە ئەمنییەکان لە کۆماندۆ، ھێزی تایبەت و گوندپارێز لە چوارچێوەی ١٣٤ تیمدا بەشدارن لەو ئۆپەراسیۆنەدا.
لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا باس لەوە کراوە کە بە ئامانجی دەرکردنی تەواوەتی تیرۆریستانی پەکەکە لە رۆژەڤی وڵات و لە چالاکی خستنی ئەو چەکدارانەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە کە مەزەندە دەکرێت لە ناوچەکە بن، ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن زستان پێداگرانە و بە پشتیوانی گەل بەردەوام دەبن.