Utku Şimşek
29 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2026
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دیمەنی "مانۆڕی یەکێتی هێز-٢٠٢٦" کە بە هاوبەشی لەگەڵ ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت، بڵاوکردەوە.
لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاو کراوەتەوە هاتووە: "هێزی یەکگرتوو لە گۆڕەپانەکەدایە. دیمەنی 'مانۆڕی یەکێتی هێز-٢٠٢٦' هاوبەشی سەربازیی کە لە ناوچەی نەخجەوان لە ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت بڵاو دەکرێتەوە. مەشقی هاوبەش، هێزی هەماهەنگ و ئامادەباشی بەرز".
هاوکات لەگەڵ پەیامەکە، دیمەنی مانۆڕەکەش بڵاو کراوەتەوە.