Abdullah Shukur
29 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2016
ئەنقەرە
گوتەبێژی ئاك پارتی و جێگری سەرۆكی گشتی ئەو پارتە، عومەر چەلیك لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی سەركردایەتی ئاك پارتی بەسەرپەرشتی ئەحمەد داودئۆغڵو وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
"پەیەدە لە سووریا ستەم لە كورد دەكات"
چەلیك ھەڵسەنگاندنی بۆ راپۆرتی لێكۆڵینەوەی كوردانی ئەورووپا كرد و گوتی: "پەیەدە بەدەر لەوەی ستەم لە گەلی ناوچەكانی دیكە دەكات ھاوكات ستەم لە كوردیش دەكات. نایەوێت جێگە بۆ ھیچ كوردێك بكاتەوە كە وەك خۆیان بیرناكەنەوە. لە راپۆرتەكەدا ئاماژەیەكی بەم شێوەیە ھەیە. پێشتر لە لایەن رژێمی ئەسەدەوە ستەم لە كورد دەكرا ئێستاش لە لایەن پەیەدەوە ستەم لە كورد دەكرێت، بۆیەش ھیچ جیاوازیەك لە نێوان پەیەدە و پەكەكەدا نییە".
جێگری سەرۆكی ئاك پارتی و گوتەبێژی ئەو پارتە، عومەر چەلیك لە بارەی كۆبوونەوەی كۆمسیۆنی دەستوور گوتی: "لە كۆمسیۆنی دەستووردا ھێرشكراوەتە سەر وەزیری داد و پەرلەمانتارانی پارتەكەمان، بە دڵنیایەوە ئیدانەی ئەو كەسانە دەكەین كە ئەو كارەیان ئەنجام داوە. لە ھەموو ھەلومەرجێكدا ئاك پارتی بەردەوام دەبێت لە كارەكانی كۆمسیۆن، ئاك پارتی رێگا بە راگرتنی كارەكانی پەرلەمان و كۆمسیۆنەكان نادات".
عومەر چەلیك لە بارەی بەشەكانی دەستووری نوێ گوتی: "لە دەستووری نوێی وڵات تاوتوێ لەسەر سێ بەشی سەرەكی دەكرێت لەوانەش بەشی یەكەم مافە سەرەتاییەكان، بەشی دووەم جیاكردنەوەی ھێزەكان، بەشی سێیەمیش سەربەخۆیی دادوەری دەگرێتەوە. نووسینەوەی بەشی مافە سەرەتاییەكان لە تەواوبوون دایە. لە بەشەكانی دیكەش نووسینەوە و ھەڵسەنگاندن بەردەوامە. بەم شێوەیە بەردەوام دەبین تا رەشنووسێكی دەستووری نوێ پێكدەھێنین".
عومەر چەلیك زیاتر بۆ رۆژنامەنووسان گوتیشی: "ھەندێك جار ھۆشداری لەبارەی بوونی شەڕی ناوخۆ لە توركیا دەدرێت. بەداخەوە بەشێكیان ئەمە دەھێنە ناو پەرلەمانیش، لە توركیا ھیچ شەڕێك نییە. شەڕی ھیچ لایەنێك بوونی نییە. بەڵكو بەرەنگاربوونەوەی ھێزەكانی ئەمنی توركیا كە دەسەڵاتی لەگەل وەرگرتووە دژی رێكخراوی تیرۆریستی و پێكھاتەی نایاسایی وڵات بوونی ھەیە".