Rewa Mahmut Hasan
29 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2016
بەرلین
راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگیلا مێركڵ رێككەوتنی توركیا و یەكێتیی ئەورووپای بە هەنگاوێكی گرنگ وەسف كرد بۆ پاراستنی سنوورەكانی یەكێتیەكە.
مێركڵ پێشوازی كرد لە سەرۆكوەزیرانی لیتوانیا، ماریس كوجینسكیس و هەردوولا باسیان لە ئامادەكاریەكان بۆ لووتكەی ناتۆ و چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە یەكێتیی ئەورووپا كرد.
مێركڵ ئاماژەی بە پێویستی پاراستنی سنوورەكانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا كرد بەرامبەر بە كۆچی نایاسایی و گوتی: "پێویستە سنوورەكانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا بپارێزین، هەر بۆیە رێككەوتنی توركیا و یەكێتیي ئەورووپا لەو بارەیەوە هەنگاوێكی گرنگە".