Mazın Asad
11 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2017
دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی ھاووڵاتیانی تورکی لە دەرەوەی وڵات، گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان بە تورگەی دیپلۆماسی بۆ تورکیا دەستی پێکرد.
لە چوارچێوەی پلانەکان، تەواوی دەنگەکانی ھاووڵاتیانی تورکیا لە فەڕەنسا و بەشێکی ئەڵمانیا و نەمسا کۆکرایەوە. دەنگەکان لە ١٩٠ تورەگەی دیپلۆماسی کۆکرایەوە و لە نێو ١١ کۆنتێنەر بە فڕۆکەی تورکیش ئێرڵاین بۆ فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغای ئەنقەرە گواسترایەوە.
کۆنتێنەرەکان خرایە نێو بارھەڵگرەکان و بۆ ھۆڵی ئاسایشی تایبەتی تورەگەکانی دەنگ گواسترایەوە و تاوەکو تەواوبوونی پرۆسەکە، لەوێدا دەپارێزرێت.