Sangar Hamad Azeez
11 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2017
یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە کە تهقینهوهیهك پاسی گواستنهوهی یاریزانانی یانەکەی كرده ئامانج و بههۆیهوه یاریزانێكی یانهكه برینداربووه.
لە روونکردنەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە رووداوەکە یاریزانێک بریندار بووە.
ئاسایشی ئەڵمانیا، رایگەیاند کە سێ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە نزیک پاسی یانەی بروسیا دۆرتمۆند روویداوە.
هاوکات بانگەشەی ئەوەی دەکرێت کە یاریزانە بریندارەکە یاریزانی ئیسپانی و بەرگری یانە ئەڵمانیەکە مارک بارترا بێت.
بهو هۆیهوهش یاری نێوان ئهو دوو یانهیه به فهرمی بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.