Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سبه‌ی كاتژمێر١٣:٣٠ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كه بانگه‌وازی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كردووه، كۆده‌بێته‌وه و رایگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ئێستا و ئه‌و روونكردنهوانهش هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. ئێستا من شتێكم نییه بۆ گوتن. ئه‌وه‌ی ده‌مویست بیڵێم له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆن گوتوومه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم و كاربه‌ده‌ستانی پارته‌كه كۆبوویه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارته‌كه‌ی، كه به‌شێوه‌یه‌كی داخراو به‌ڕێوه‌چوو، ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند.
دواتر ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌و رۆژنامهوانانهی دایه‌وه كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.
ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی باخچه‌لی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان له ٢٦ی ئابدا رایگه‌یاند: "سبه‌ی كاتژمێر یەک و ٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رێز باخچه‌لی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كۆده‌بینه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ئێستا و ئه‌و روونكردنهوانهش هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. ئێستا من شتێكم نییه بۆ گوتن. ئه‌وه‌ی ده‌مویست بیڵێم له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆن گوتوومه".