Emin İleri,Mohammed Baqi Hussein
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
یادی 25 ساڵه‌ی كۆچی دوایی هه‌شته‌مین سه‌ركۆماری توركیا تورگوت ئۆزال له‌سه‌ر ئارامگاكه‌ی له‌ئیستانبوڵ كرایه‌وه.
له‌ڕێوڕه‌سمێكدا له‌سه‌ر ئارامگای ئۆزال، هه‌ریه‌كه له سه‌مرا ئۆزالی هاوسه‌ری و ئه‌حمه‌د و ئهفهی كوڕی و بووك و نه‌وه‌كانی، له‌گه‌ڵ وه‌زیری گومرگ و بازرگانی بوله‌نت توفه‌كچی، پارێزگاری ئیستانبوڵ واسپ شاهین و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه ئاماده‌ی یادكردنه‌وه‌ی 25همین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی ئۆزال بوون.
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی ئۆزال خوێنرایه‌وه و دوای دانانی تاجهگوڵینهكان، چه‌ند ساتێك وه‌ستانی رێز بۆ گیانی ئۆزال ئه‌نجامدرا.