15 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ-AA
ئه‌و ئاگره‌ی كه له تێرمیناڵی رۆیشتنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا كه‌وتبوویه‌وه، كوژێنرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویكردووتهوه و زانیارییه‌كانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانییه‌وه وه‌رگرتووه، به هۆكارێكی نادیار ئاگر له كافیتریای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا كه‌وته‌وه.
له ئه‌نجامی هه‌وڵی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌دا ئاگره‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكرا و كوژێنرایه‌وه.
فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ سێ كارمه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌كه كه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ببوون ئه‌نجامدرا و سه‌رنشینانیش هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئاگره‌كه‌یان نهكهوتبوویه سه‌ر.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه هیچ یه‌كێک له گه‌شه ئاسمانییه‌كان هه‌ڵنه‌وه‌شێنراونه‌ته‌وه و گه‌شته‌كان له واده‌ی خۆیاندا ئه‌نجامده‌درێن.
هیچ زانیارییه‌ک له‌باره‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.