Betül Yürük,1 23
03 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2021
نیویۆرك – AA
بنكه‌ی كۆنترۆڵكردن و بەرگرتن له نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه، ناوی ١٦ وڵات و دوورگه‌ی خسته لیستی "وڵاتانی زۆر مه‌ترسیدار" و داوا ده‌كات خه‌ڵك خۆی ببوێرێت له گه‌شتكردن بۆ ئه‌م وڵات و دوورگانه.
بنكه‌ی كۆنترۆڵكردن و بەرگرتن له نه‌خۆشییه‌كان ناوی هه‌ریه‌ك له ئه‌ندۆرا، یۆنان، ئێران، ئێرله‌ندا، كازاخستان، لیبیا، ماڵتا و لیسۆتو؛ جه‌به‌ل تاریق، گوادێلۆپ، دوورگه‌ی مان، مارتینكیو، ساینت بارتێلهمی، دوورگه‌كانی ڤێرجین له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و دوورگه‌كانی ساینت مارتین خستووه‌ته لیستی "ئاستی چوار".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانیكردنی ئه‌و وڵات و دوورگانه، مه‌ترسیداره بۆ تووشبوون به كۆرۆنا و داوا كراوه خه‌ڵك خۆی ببوێرێت له گه‌شتكردن بۆیان.