Emre Gürkan Abay
03 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2021
مۆسكۆ – AA
ئه‌و ئاگره‌ی دارستانەکانی رۆژهه‌ڵاتی رووسیای گرتووه‌ته‌وه، ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و په‌ڕیووه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌ك كه به تێكڕایی رووبه‌ره‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن هێكتار ده‌بێت.
ئاژانسی فیدراڵیی دارستانەکانی رووسیا رایگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ كۆنترۆڵكردن و دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی له دووی ئابه‌وه له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی ٨٣٠ هێكتار زه‌وی كه‌وتووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ئاگری ٤٠ خاڵ كۆنترۆڵ كراوه و تیایدا هاتووه "له سێی ئابه‌وه ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له ٢٢٢ خاڵ كه رووبه‌ره‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٧١ هه‌زار و ٨٤٥ هێكتاره به‌رده‌وامه".
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س به به‌كارهێنانی سه‌دان ئامێر و ئامرازی تایبه‌ت له هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه دان.