Zana Natık Kerem
07 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2022
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٣٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەنێویاندا ٢٢٧ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و بە گشتی ١٨کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا سێ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی دھۆک و سلێمانی بوون، ھەروەھا ھەزار و ٨٠٦ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە لەنێویاندا ٨٧٣ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
ھەروەھا باس لەوەشکراوە کە، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣٠٨ ھەزار و ٩٢٨ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٥ ھەزار و ٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٥٧ ھەزار و ٥٠٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٥ ھەزار و ٦٤١ کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لە نێویاندا نۆ ھەزار و ٨٧ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کورستانن و ئاماژەی بەوەیشداوە کە، تا ئێستا ١٠ملیۆن و ١٥ ھەزار و ٨٧١ کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.