Nazlı Yüzbaşıoğlu,Behlül Çetinkaya
07 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ هاوتا رووسی و ئۆكراینییه‌كه‌ی له ١٠ی ئادار كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی له ئه‌نتاڵیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
چاوش‌ئۆغڵو به په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و TRTی راگه‌یاند كه، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئه‌و به‌رده‌وامن بۆ راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا و هێنانه‌دی ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه، به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، دمیترۆ كولهبا دواوه و داوای لێكردوون کە به‌شدار بن له كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئه‌نتاڵیا كه له ١١ تا ١٣ی ئادار به‌ڕێوه ده‌چێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، له دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌كه هه‌وڵه‌كانیان چڕتر كرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا له‌سه‌ر مێزی دانوستان، گوتی: "له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی به‌ڕێز سهركۆمار(ی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) له‌گه‌ڵ (سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر) پۆتین دا باسی ئه‌م بابه‌ته كرا. دواتر لاڤرۆڤ رایگه‌یاند كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئانتاڵیادا ده‌كات. هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، دمیترۆ كولهبا پێی راگه‌یاندم كه به‌شداری ده‌كات. هه‌ردوولا داوایان كرد منیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بم و كۆبوونه‌وه‌كه به شێوه‌ی سێقۆڵی بێت. خوا یار بێت ١٠ی ئادار كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. هیوادارین ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ببێته هۆی هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی تا زووه پێكدادانه‌كان بوه‌ستێندرێن و ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی ناوچه‌كه بگرێته‌وه.