Ruslan Rehimov
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2020
باكۆ – AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگەیاند کە فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌رمینیایان خستووەته خواره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان ئاماژەی بەوە داوە كه ئێواره‌ی دوێنێ، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌رمینیا كه به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی خاكی ئازه‌ربایجان به ناوچه‌كه‌دا فڕیووه، خراوه‌ته خواره‌وە.
له راگهیهندراوەكەدا باس له‌وه نه‌كراوه كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه له كام ناوچه پێكراوه، به‌ڵام له ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت کە فڕۆکەکە له پارێزگای شامكیر كه هاوسنوور نییه له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا، خراوه‌ته خواره‌وە.