Ruslan Rehimov
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سوپای ئازەربایجان سیستمەکانی مووشەکی بالستی ئەرمینیای خاپوور کرد کە ئامادەکرابوون بۆ هێرشکردنە سەر یەکەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە دوو سیستمی مووشەکی بالستی کە لە ئەرمینیا جێگیرکرابوون، یەکێکیان دەوروبەری کاتژمێر ٠١:٠٠ و ئەوی دیکەیان لە کاتژمێر ٠٨:٣٦دا خاپوورکراون.
سەرەڕای ئەوەی سیستمەکان کە لە خاکی ئەرمینیادا جێگیرکرابوون، بەڵام لەبەرئەوەی ئامادەکرابوون بۆ هێرش کردنە سەر یەکەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی ئازەربایجان، بوونە ئامانجی یاسایی سوپای ئازەربایجان.
- تێکشکاندنی هێرشەکانی سوپای ئەرمینیا
بەمەبەستی سەرلەنوێ داگیرکردنەوەی ئەو پێگانەی کە لەدەستیداون، هێزەکانی سوپای ئەرمینیا هێرشیان کردە سەر ئاغدەرە، ئاغدەم، فوزوڵی و جەبرائیل.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سوپای ئازەربایجان بەرپەرچی سەرجەم پەلامارەکانی سوپای ئەرمینیای داوەتەوە و، پێنج تانکی T-72، سێ سیستمی مووشەکی گراد، دژە فڕۆکەیەکی جۆری OSA، زرێپۆشێکی جۆری BMP-2، تۆپهاوێژێکی دژەفڕۆکە لە جۆری KS-19، دوو تۆپهاوێژی جۆری D-20ی لەناوبردووە و ژمارەیەک سەربازی لە چالاکی خراون.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوە کرد کە سوپای ئەرمینیا بۆردومانی پارێزگاکانی ئاغدەم، تەرتەر، ئاغجەبەدی و گۆرانبۆی کردووە و، سوپای ئازەربایجانیش رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر.