05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2020
ئیستانبوڵ – AA
ژنێكی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی كه به ره‌چه‌ڵه‌ک لوبنانییه و وه‌ک وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا كاری ده‌كرد، به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن و دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كان بۆ حیزبوڵڵا ده‌ستگیركراوه، ره‌وانه‌ی دادگا كرا.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاوی كرده‌وه مەریه‌م ته‌ها تۆمپسۆن ته‌مه‌ن ٦١ ساڵ كه له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر وه‌ك وه‌رگێڕ كاری ده‌كرد، له ٢٧ی شوبات به تۆمه‌تی دزه‌پێكردنی زانیارییه نهێنییه‌كان له باره‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌مریكا و گه‌یاندنی ئه‌و زانیارییانه به پیاوێك كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵای لوبنانی هه‌بووه، له‌لایه‌ن ئێف بی ئایه‌وه ده‌ستگیر كرا و ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا كرایه‌وه.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێف بی ئایدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و وه‌رگێڕه وێنه، زانیاری كه‌سی، سی ڤی، نووسین و زانیاری له‌سه‌ر هه‌شت سیخوڕی ئه‌مریكا به‌و كه‌سه داوه كه بۆ حیزبوڵڵا كار ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دوو تۆمەت ئاراستەی تۆمپسۆن کراوە به تایبه‌ت رێككه‌وتنی گه‌له‌كۆمه‌كی نهێنی و دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كانی به‌رگریی بۆ وڵاتێكی دیكه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی دوێنێ بۆ یه‌كه‌مجار تۆمپسۆن براوه‌ته به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام باس له پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه نه‌كراوه.
باس له‌وه ده‌كرێت كه هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر جێگیركراون.