Özgün Tiran
05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2020
ئه‌دیرنه - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند ''به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له گهڕاندنهوهكان، هه‌زار پۆلیسی تایبه‌تی ته‌واو پڕچككراو، ده‌هێنینه هه‌موو سنووره‌كانی مه‌ریچ''.
سوله‌یمان سۆیڵو دوای ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه ناوچه‌كه و جموجۆڵی په‌نابه‌رانی له سنووری توركیا-یۆنان له ئه‌دیرنه به‌سه‌ركرده‌وه، سه‌ردانی تەلاری پارێزگاكه‌ی كرد.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پارێزگاکە زانیاری له‌باره‌ی جموجۆڵی په‌نابه‌ران وه‌رگرت.
پاشان سۆیڵو له به‌ره‌ده‌م بینای پارێزگا بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یۆنان ساڵی رابردوو، به خۆشحاڵی حه‌وت هه‌زار و ٣٠٠ فه‌تۆچی وه‌رگرتووه و ساڵی رابردووتریش حه‌وت هه‌زار و ٦٠٠.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه ته‌نها بڕیاری یۆنان نییه، به‌ڵكو بڕیاری هاوبه‌شی ئه‌ورووپایه و گوتی: ''ئه‌وه زۆر روون و ئاشكرایه كه ئه‌وانه‌ی بچووكترین ده‌نگیان لێوه‌نایه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌مه، ئه‌مڕۆ ته‌واو له ده‌ره‌وه‌ی یاسا مرۆییه‌كانیان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی لێره داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن. ئه‌وه واتای چییه؟ تۆ چه‌كی راو ده‌ده‌یته ده‌ستی جووتیاران و به‌یه‌كه‌وه به چه‌كی راو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كه‌سه بێ تاوانه‌كان''.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا باسی له‌وه كرد كه میدیا، به‌رپرسان و وه‌زیرانی یۆنان درۆ له‌سه‌ر درۆ ده‌یكه‌ن و گوتی: "ئێمه بۆچی غاز بگرینه لایه‌نی به‌رامبه‌ر. ئێمه بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه ده‌ڵێین فه‌رموون رێگه‌یان لێناگرین. تورکیا بۆچی بە ئاراستەی یۆنان بۆمبی گازی هەڵبدات، ئەوەی گازی بەکارهێناوە یۆنانە، ئەوان بۆمبی گازی دەگرنە ئێمە و ئێمەش بەرپەرچمانداونەتەوە".