Safvan Allahverdi
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن – AA
به‌رله به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی شوێنكار، بانك و كۆگاكان له واشنتۆنی پایته‌خت توند كرانه‌وه.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتی ره‌شپێستی ئه‌مریكی، جۆرج فلۆید به‌هۆی توندوتیژی پۆلیسه‌وه، خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته كاری توندوتیژیان لێ كه‌وته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌رله هه‌ڵبژاردن خاوه‌نكارانی ئه‌و وڵاته‌ی نیگه‌ران كردووه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو و تاڵانكردن، رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانیان بۆ پاراستنی شوێنكار، بانك و كۆگاكان له واشنتۆنی پایته‌خت و نیویۆرك توند كردووه‌ته‌وه.
