Firdevs Yüksel,Sibel Morrow
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
له بازاڕه نێودهوڵهتییهكاندا، یهك بهرمیل خاوی برێنت به ٣٨ دۆلار و ٩١ سهنت مامهڵهی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یهك بهرمیل خاوی برێنت گهیشته، ٣٦ دۆلار و ١٣ سهنت و رۆژهكهی به ٣٨ دۆلار و ٩٧ سهنت تهواو كرد.
ئهمڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٨وە نرخەکەی به بهراورد به كاتی داخستنی بازاڕ بهڕێژهی لهسهدا ٠،١٥ دابەزیوە و به ٣٨ دۆلار و ٩١ سهنت مامهڵهی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یهك بهرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٣٦ دۆلار و ٨٠ سهنت فرۆشرا.
بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا و بەتایبەتی لە ئەورووپادا کە دەستکراوە بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان، نرخی نەوت نزمترین ئاستی پێنج مانگی رابردووی تۆمار کرد، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامی لاواز مانەوەی خواستی بازاڕ لەسەر نەوت کاریگەری لەسەر نرخەکەی هەیە.
هەروەها دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی لیبیا نیگەرانیی لەبارەی زیادەی خستنە بازاڕەوە دروستکردووە، ئەوەیش پشتیوانی لە دابەزینی نرخی نەوت دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەو نادیاریەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دروستیکردووە کە کە بازاڕەکان تیشکی دەخەن سەر، کاریگەری نەرێنیی لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە.
لە ئەمریکا نزیکەی ٨٠ ملیۆن کەس بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە رێگەی پۆستەوە دەنگیانداوە.
هاوکات کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵاسەوە لەئێستادا و چاوەڕوانی ئەرێنی بازاڕ لەبارەی ئەگەری درێژکردنەوەی وادەکەی، هۆکارە لە زیاتر دابەزینی نرخی نەوت.
شیکاری نەوت و مەترسی سیاسیی، جۆس جالهوب سەبارەت بە دوایین رەوشی نرخی نەوت لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە رەنگە تا کۆتایی ساڵ نرخی نەوت لە ئاستێکی نزمدا بمێنێتەوە.
جۆس جالهوب ئەوەشی خستەڕوو نرخی نەوت کە ماوەیەکە لەنێوان ٤٠-٤٢ دۆلاردایە، بەهۆی نیگەرانییەکان لەبارەی شەپۆلی دووەمی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئەورووپا و بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو پەیایە لە ئەمریکا، دووبارە نرخی نەوتی رووبەڕووی دابەزونێکی دیکە کردووەتەوە.
جۆس جالهوب باسی لەوەیش کرد کە بەرزبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە لیبیا، کەمی ئەگەری ئاساییبوونەوەی خواستی جیهان لەسەر نەوت و ئەگەری دەرچوونی کاندیدی دیموکراتەکان، جۆ بایدن لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکادا کە پێدەچێت لە ئێران سەرلەنوێ هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە لەو هۆکارانەن کە پاڵپشتی لە دابەزینی نرخی نەوت دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا وەبەرهێنەران تیشک دەخەنە سەر ئەو بڕیارانەی کە لە کۆبوونەوەی گرووپی ئۆپیک پڵاسدا دەردەچن.
گرووپەکە لەئێستادا ٧،٧ ملیۆن بەرمیل نەوتی لە بەرهەمهێنانی رۆژانە کەمکردووەتەوە.
ئەو کۆبوونەوەیەشی تیایدا گرووپەکە بڕیاردەدات لەبارەی بڕی کەمکردنەوەی بەرهەمی ساڵی داهاتوو لە ٣٠ تشرینی دووەم-یەکی کانوونی یەکەم ئەنجام دەدرێت.
ئاماژه بهوه دهدرێت كه رهنگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٣٨ دۆلار و ٩١ سهنت بۆ ٣٨ دۆلار و ٩٨ سهنت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخهكهی لهنێوان ٣٨ دۆلار و ٨٤ سهنت بۆ ٣٨ دۆلار و ٧٧ سهنت بمێنێتهوه.