Tuğba Altun, Mahmut Nabi
11 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2026
سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی تورکیا (MİT)، ئیبراھیم کاڵن و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا، عەقیلە ساڵح و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەتی لیبیا، محەمەد تەکالە پێشھاتەکانی لیبیا و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەست گەیشتوون، ئیبراھیم کاڵن لە ئەنقەرە لەگەڵ عەقیلە ساڵح و محەمەد تەکالە کۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پێشھاتەکانی لیبیا و ناوچەکە، ھەروەھا بەردەوامی ھاریکارییەکانی نێوان لیبیا و تورکیا، تاوتوێکراون.
ھەر بەپێی زانیارییەکان لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لەو ھەوڵانە کراوە کە بە ئامانجی بەدیھێنانی یەکڕیزیی سیاسی و سەربازی و پاراستنی سەقامگیری لە لیبیا، خراونەتەگەڕ.