Barış Seçkin
05 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2022
رۆما - AA
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، لویگی دی مایۆ رایگەیاند کە بەهۆکاری ئاسایشی نیشتمانیی بڕیاردراوە ٣٠ دیپلۆماتکاری رووسیایی سنوورداش بکرێنەوە.
پێش کۆبوونەوەی پشتیوانی بۆ مۆڵدۆڤا کە لە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، لویگی دی مایۆ بۆ رۆژنامەنووسانی ئیتاڵی دوا و باسی لەوە کرد کە بەیانی ئەمڕۆ سکرتێری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، ئیتۆری سیکی باڵیۆزی رووسیا لە رۆما، سێرگی رازۆڤ-ی بانگهێشتی وەزارەت کردووە و پێیراگەیاندووە ٣٠ دیپلۆماتکاری رووسیایی کە لە ئیتاڵیا کاردەکەن وەک ''کەسی نەخوازراو'' راگەیەندراون.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەورووپایی و ناتۆ بەیەکەوە هەنگاو دەنێن و گوتی: ''لە چوارچێوەی ئەو قەیرانەی ئێستا هەیە کە سەرچاوەکەی هێرشی ناڕەوای رووسیایە بۆسەر ئۆکراینا و بەهۆی ئاسایشی نیشتمانیمانەوە دەرکردنی بڕیاری لەو شێوەیە پێویست بوو''.
گوتیشی: ''ئیتاڵیا گونجاوە بۆ گەرەنتی ئاسایش و ئاشتیی لە ئۆکراینا. هەرچییەک پێویست بێت ئەنجامی دەدەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو کارە. بوون بە یەکێک لە وڵاتانی گەرەنتیکار بە واتای بەڕێوەبردنی رێگای دیپلۆماسییە بەئامانجی رێککەوتنی ئاشتی، ئەوەش هیچ مەترسیەکی نییە''.
لویگی دی مایۆ باسی لەوە کرد کە هیچ هەڕەشەیەک کارەکانیان راناگرێت بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی، چونکە ئامانجیان بەرقەراربوونی ئاشتی و راگرتنی ئەو جەنگەیە.
هەریەک لە فەڕەنسا، ئەڵمانیا، دانمارک، سلۆڤاکیا و بەلجیکا لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بڕیاریاندا بە سنوورداشکردنەوەی ژمارەیەک دیپلۆماتکاری رووسیایی.