Qais Omar Darwesh Omar,Halime Afra Aksoy
26 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2023
ڕامەڵڵا - AA
هێزەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو ٢٠ فەڵەستینیان دەستگیر کرد.
کۆمەڵەی دیلەکانی فەڵەستین لەبارەی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە، هێزەکانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو و بەرەبەیان لە کەناری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو ٢٠ فەڵەستینیان دەستگیر کرد.
لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە هێزەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو سێ هەزار و ٢٠٠ فەڵەستینیان دەستگیر کرد.