Mahmut Atanur
29 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2021
جاکارتا - AA
لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی نەوتدا لە ناوچەی ئیندرامایو سەربە ویلایەتی خۆرئاوای جاڤا باشووری ئیندۆنێزیا، ٢٠ کەس برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ریپەبلیکا، لەو تەقینەوەیەی کە لە پاڵاوگەی نەوتی بالۆنگان سەربە کۆمپانیای نەوتی حکوومی پێرتامینا روویداوە ٢٠ کەس برینداربوون کە برینی پێنجیان سەختە.
لە کاتێکدا هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە، کارەکانی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە درێژەی هەیە کە بەهۆی تەقینەوەکەوە کەوتووەتەوە.
ئاماژە بەوەیشکرا کە سەدان لە دانیشتوانی ناوچەکە، گواستراونەتەوە.
گەواهیدەرانی رووداوەکە باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەکە کاتژمێر ٠٠:٣٠ روویداوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر یەکەکانی نیشتەجێبوون لە دەورووبەری پاڵاوگەکە گەیشتووە.