Mohammad Farid Mahmoud Abdullah,Hacer Başer
29 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2021
قاهیره - AA
راوێژكاری سه‌ركۆماری میسر، ئیهاب مه‌میش رایگه‌یاند كه كاره‌كانی رزگاركردنی كه‌شتییه چهقیوهكه له نۆكه‌ندی سوێس باش به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئیهاب مه‌میش به كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی میسری راگه‌یاند كه‌شتییه چهقیووهكهیان رزگاركردووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیا خۆجێیه‌كانیش بڵاوكراونه‌ته‌وه كه‌شتییه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئاراسته‌ی ئاسایی، بزوێنه‌ره‌كانی كه‌وتوونه‌ته‌وه كار و ده‌ستی كردووه به جوڵه.
كه‌شتی بارهه‌ڵگری The Ever Given كه سەربە كۆمپانیای شۆی'ی ژاپۆنییه و درێژیه‌كه‌ی ٤٠٠ مه‌تره و توانای هه‌ڵگرتنی ٢٠ هه‌زار كۆنتینه‌ری هه‌یه و كێشه‌كه‌ی ٢٢٠ هه‌زار تۆنه له ٢٤ی ئادار به‌هۆی هه‌ڵكردنی باهۆزه‌وه له‌سه‌ر رێگای نۆكه‌ندی سوێس له كۆنترۆڵ ده‌رچوو و به‌شێكی له كه‌ناراوه‌كاندا چه‌قی و له نۆكه‌نده‌كه‌دا گیربوو. له‌و كاته‌وه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بوون بۆ رزگاركردنی كه‌شتییه‌كه.
ساڵانه نزیكه‌ی ١٨ هه‌زار كه‌شتی به‌و نۆكهندهدا تێده‌په‌ڕن كه یه‌كێكه له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كانی تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له‌نێوان ئاسیا و ئه‌ورووپادا و به یه‌كێك له گرنگترین رێڕەوە ئاوییه‌كانی جیهان ده‌ژمێردرێت.
نزیكه‌ی له‌سه‌دا ١٢ی بازرگانی جیهان له رێگای ئه‌م نۆكهندهوهیه و بووه‌ته هۆی كورتبڕی بۆ ئه‌و كه‌شتییانه‌ی ده‌چنه ئاسیا و ئه‌ورووپا به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگایه‌كی دوورودرێژ به ئه‌فریقادا ببڕن.
وه‌ستانی هاتوچۆ له‌م نۆكه‌نده كه ئه‌ورووپا و ئاسیا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و قوڵاییه‌كه‌ی ٢٤ مه‌تر و فراوانیشی ٢٠٥ مه‌تره، كێشه‌كانی گه‌یاندنی هێڵی لۆجیستی زه‌حمه‌تتر كردووه به تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌دا كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ئارادایه.
باس له‌وه ده‌كرێت كه دوای چه‌قین و لاربوونی كهشتییەکە له نۆكه‌نده‌كه‌دا زیاتر له ٢٠٠ كه‌شتی چاوه‌ڕوان ماونه‌ته‌وه بۆ تێپه‌ڕین به نۆكه‌نده‌كه‌دا کە زیاتر له ٣٠یان نه‌وتیان هەڵگرتووە.
به‌هۆی ئه‌م كێشه‌یه‌وه كرێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌م هه‌فته‌یه‌دا به نزیكه‌ی دوو هێنده به‌رزبووه‌وه و زۆرێك له كه‌شتییه‌كانیش ناچاربوون ئاراسته‌ی خۆیان بگۆڕن.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی کە Lloyd's List'inی كۆیكردوونه‌ته‌وه رۆژانه نزیكه‌ی به بەهای ١٠ ملیار دۆلار كاڵا و كه‌لوپه‌لی بازرگانی به‌و نۆكهندا تێده‌په‌ڕێت. به جۆرێك به نزیكه‌ی بە بەهای پێنج ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان له رۆژئاواوه بۆ رۆژهه‌ڵات دێت و نزیكه‌ی بە بەهای چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارهكهیش كاڵا و كه‌لوپه‌ل له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژئاوا ده‌ڕوات.