Mustafa Melih Ahıshalı,123
04 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی رایگه‌یاند كه رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمیان له ٤٥٠ گرامه‌وه گه‌یاندووەته پێنج كیلۆگرام.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران IRNA بڵاوی كرده‌وه، ساڵحی له دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ناتانز له ئەسفەهان بۆ میدیاكان دوا.
ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌مڕۆ كاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی 30 IR6 چهقڕهوێن ده‌ستی پێكردووه و دوای تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش كاره‌كانی مۆنتاژكردن ئه‌نجام ده‌درێن. گوتی: "ژماره‌ی IR6 چهقڕهوێنی نه‌وه‌ی نوێمان گه‌یاندووەته ٦٠ دانه. هه‌ر دانه‌یه‌كیان ١٠ SWU (یه‌كه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم) به‌رهه‌م هێناوه. له‌م دوو مانگه‌ی دواییدا به‌رهه‌مهێنانی SWUمان دوو هه‌زار و٦٦٠ SWU زیاتر كردووه و به تێكڕایی گه‌یاندوومانه‌ته هه‌شت هه‌زار و ٦٦٠ SWU".
ساڵحی باسی له‌وه كرد كه چالاكییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و پێشخستنی ئه‌تۆمیان له دامه‌زراوه‌ی ناتانز خستووەته‌گه‌ڕ و ئاماژه‌ی به‌وه دا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمیان له ٤٥٠ گرامه‌وه گه‌یاندووەته پێنج كیلۆگرام.