Muhammed Emin Canik
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
بۆینس ئایرس - AA
له چیلی خۆپیشاندانه‌كانی دژ به حكوومه‌ت پێی ناوه‌ته 18ـه‌مین رۆژه‌وه، كه بووه‌ته‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 23 كه‌س و برینداربوونی زیاد له هه‌زار و 200 كه‌سی دیكه.
له‌سه‌ر بانگهێشتی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكا جۆراوجۆره‌كان، هه‌زاران كه‌س له سانتیاگۆی پایته‌خت له‌ژێر ناوی "دوو شه‌ممه‌ی نایاب" خۆپیشاندانیان سازكرد.
خۆپیشانده‌ران كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ له نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت، لا مۆنیدا ده‌ستیان به گردبوونه‌وه كرد و، گۆڕه‌پانی ئیتاڵیایان پڕكرد كه شوێنی خۆپیشاندانه‌كانه.
به پێی هه‌واڵی میدیاكانی چیلی، له چه‌ند شوێنێك پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روو ده‌دات.
پۆلیس به ئاوی قه‌تیسكراو و غازی فرمێسك‌ڕێژ به‌ره‌نگاری خۆپیشانده‌ران ده‌بێته‌وه كه به به‌رد و مۆڵۆتۆف رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
به‌هۆی فڕێدانی مۆڵۆتۆف به‌سه‌ریاندا دوو پۆلیسی ئافره‌ت برینداربوون و، گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له‌م نێوه‌نده‌دا، خۆپیشاندانه‌كان جگه له سانتیاگۆ له شاره‌كانی كۆنسێپسیۆن و ڤالپارایسۆ درێژه‌ی هه‌یه.
- خۆپیشاندانه‌كانی چیلی
خۆپیشاندانه‌كانی وڵاتی چیلی ئه‌مریكای باشوور به زیادكردنی نرخی میترۆ له 6ی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستیپێكرد، كه له رۆژێكدا زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س له سانتیاگۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌كاری ده‌هێنن، خۆپیشاندانه‌كان له 18ی تشرینی دووه‌مدا توند بوون و له زۆر شاردا بووه هۆی تاڵانی و گۆڕدرا بۆ خۆپیشاندانی دژ به حكوومه‌ت و رووداوی توندوتیژی.
له كاتێكدا به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه 23 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌زار و 218 كه‌س برینداربوون و نۆ هه‌زار و 203 كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
به‌هۆی دروستبوونی تاڵانی و خراپه‌كاری له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كاندا، له سێ هه‌رێم و 11 شاری ئه‌و وڵاته ئاسایش راده‌ستی سوپا كرا و، "باری له‌ناكاو" و "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ" راگه‌یه‌ندرا.
سه‌رۆكی چیلی، سێباستیان پینێرا داوای لێبووردنی له گه‌ل كرد به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتن له كێشه ئابوورییه‌كانیان و، پاكێچی هاوكاری ئابووریی جێبه‌جێكرد و، هه‌شت وه‌زیری كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی گۆڕی، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان نه‌وه‌ستان.
له‌و خۆپیشاندانه‌ی له 25ی تشرینی یه‌كه‌مدا له گۆڕه‌پانی ئیتاڵیا له سانتیاگۆ رێكخرا، نزیكه‌ی ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س به‌شداریان تێدا كرد.