Nuri Aydın
25 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2023
نیویۆرک - AA
بەهۆی بەرپرسیاربوونیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئەمریکا بڕیاری دا سزا بەسەر ١١ بەرپرسی ئێرانیدا بسەپێنێت.
لەو بارەیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ''ئەمریکا سەرکۆنەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە لە ئێران بەردەوامە. پێداگرین لەسەر پشتیوانیکردنی گەلی ئێران کە رووبەڕووی رژێمی وەحشیگەریی ئێران بووەتەوە و پشتیوانی لە داخوازییەکانی دەکەین بۆ رێزگرتن لە ئازادییە بنەڕەتییەکان''.
لە راگەیەندراوەکەدا ریزبەندی هۆکاری سزاکان خراوەتەڕوو و هاتووە: ''ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوە سنووردارکردنی ڤیزە لەسەر ١١ بەرپرسی ئێران دادەنێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی بەرپرسن یان رۆڵیان هەیە لە کوشتن، دەستبەسەرکردن و لێدانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و رێگریکردن لە گردبوونەوەی ئاشتیخوازانە و بەرگرتن لەوەی خەڵک ئازادانە رای خۆی دەرببڕێت''.