Gülseli Kenarlı
25 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2023
ئیزمیر - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمەڵەی پاراستنی دەریای ناوەڕاست، زافەر کزڵکایا کە لە ئەنجامی ئەو کارانەی لە بواری پاراستنی دەریا لە ناوچە تایبەتەکانی پاراستنی ژینگە ئەنجامی داوە ''خەڵاتی گۆڵدمانی ژینگەیی''ی بەدەستهێنا کە بە ''نۆبڵی سەوز'' ناسراوە و بووە یەکەم کەس کە لە تورکیا ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت.
زافەر کزڵکایا لە لێدوانێکیدا گوتی: ''هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ئەمە نەکرێتە دەرفەتێک و تورکیا نەبێتە پێشەنگی ئەورووپا لە بوارەکانی پاراستنی دەریادا''.
خەڵاتی گۆڵدمانی ژینگەیی کە ساڵانە لەلایەن Goldman Environmental Foundation (دامەزراوەی گۆڵدمانی ژینگەیی)ەوە دەدرێتە ئەو کەسایەتییانەی لە شەش ناوچەی جیهانەوە کار بۆ پاراستنی ژینگە دەکەن، ئەمساڵیش بەخشرایە خاوەنەکانیان.

بۆ یەکەمجار خەڵاتەکە بەخشرایە کەسایەتییەکی تورک ئەویش بەهۆی ئەو کارانەی لە بواری پاراستنی دەریا لە ناوچە تایبەتەکانی پاراستنی ژینگە ئەنجامی داون.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمەڵەی پاراستنی دەریای ناوەڕاست، زافەر کزڵکایا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد، خەڵاتی گۆڵدمانی ژینگەیی کە خەڵاتێکی زۆر هەڵبژێردراوە، دەدرێت بەو پرۆژانەی کۆمەڵێک بابەت بەیەکەوە کۆدەکەنەوە، لە جۆرێتی بایۆلۆجییەوە تا کەشوهەوا، لە ئاسایشی خۆراکەوە تا دەستەبەرکردنی داهاتی کۆمەڵگا ناوخۆییەکان.
گوتیشی: ''ئەمە شانازییەکی گەورەیە. ئەمە یەکەم جارە تورکیا ئەم خەڵاتە وەردەگرێت. منیش نازانم ئەگەر تورکیا پێشتر ئەم خەڵاتەی وەرنەگرتبێت. دامەزراوەکە (دامەزراوەی گۆڵدمانی ژینگەیی) لە رێگەی کەناڵە جیاوازەکانەوە دەستی بە زۆرێک لە داتای کارەکانمان گەیشتووە و پرسیاری لەو دامەزراوانە کردووە کە لەگەڵیاندا کاردەکەین. زانیاری دیاریکراویان کۆکردووەتەوە و بەناوی کۆمەڵەی پاراستنی دەریاوە خەڵاتەکەیان بەمن بەخشیوە. وەک تورکیا ئەم خەڵاتە وەردەگرین''.
