Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی ئێران هه‌ڵه ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل ئه‌مریكا رێككه‌وتن نه‌كات و گوتی: ''ئێران چی بوێت ده‌توانێت بیكات، بۆ من كێشه نییه. كاتم زۆرە''.
دۆناڵد تره‌مپ بەرلە به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ژاپۆن به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی G-20 بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و لێدوانی دا له‌باره‌ی گرژییەکانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رگری له‌و هه‌نگاوانه كرد كه دژبه ئێران گرتوویه‌ته‌به‌ر و گوتی: ''ئێران چی بوێت ده‌توانێت بیكات، بۆ من كێشه نییه. كاتم زۆرە. ئابووری ئێران له‌ئێستادا زۆر خراپه. ده‌توانرێت ئه‌و ره‌وشه زۆر به‌خێرایی چاره‌سه‌ر بكرێت، ره‌نگه ١٠ ساڵیش بخایه‌نێت''.
دۆنالد تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سزای زۆر بچووكیان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و گوتی: ''دڵنیانیم له‌وه‌ی حكوومه‌تی ئێران گرنگی بدات به گه‌له‌كه‌ی خۆی. ئه‌گه‌ر گرنگی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌وا رێككه‌وتن ده‌كه‌ن (له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا). ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كه‌ن كه‌واته ته‌نها بیر له‌خۆیان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ئه‌مه بێت ئه‌وا ئه‌وانه شێتن''.
دوێنێ ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند.