Lokman İlhan,Rewa Mahmood Hasan
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
بۆگاتا - AA
لە ڤێنیزوێلا لە ٢٣-٢٤ی حوزەیراندا هەوڵێکی کودەتای سەربازی هەبووە، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پووچەڵکراوەتەوە.
دوای لێدوانە ئاگریینەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ کە خۆی وەک سەرۆکی کاتیی ئەو وڵاتە دەناسێنێت و هاوشانی دوو هەوڵی سەربازی ئۆپۆزسیۆن بۆ لەکارخستنی دەسەڵاتی ئێستای وڵاتەکەیان، هەوڵێکی تری کودەتای سەربازی شکستیخوارد.
جێگری سەرۆکی ڤێنیزوێلا بۆ کاروباری گەشتیاری و کولتووری، جۆرج رۆدریگویز لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە کاراکاس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە سێ گرووپ کە پێکهاتبوون لە سەربازانی خانەنشینکراوی ڤێنیزوێلی و کەسانی بیانی ئیسرائیلی و کۆلۆمبی لە ٢٣-٢٤ی حوزەیراندا، پلانیان داڕشتبوو بۆ ئەنجامدانی کودەتا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
جۆرج رۆدریگویز ئاماژەی بەوەدا کە کودەتاچییەکان هەوڵیانداوە بنکەی ئاسمانی کارلۆتا و تەلەڤیزیۆنی فەرمی ڤێنیزوێلا کۆنترۆڵ بکەن و لە هەوڵدابوون کە سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی بۆلیڤاری، جەنەراڵ راول ئیسایس بادوەل کە ئێستا لە زینداندایە، بکەن بە سەرۆکی وڵات.