Kemal Karadağ
22 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی توركیا MİT له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له گونده‌واری كه‌ركووك كه ١٧٠ كیلۆمه‌تر له سه‌ر سنووری توركیا و عێراقه‌وه دووره به‌ناو به‌رپرس له رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه تایبه‌ت بیله‌ن كه ناوی نهێنی شیلان گویی'یه و دوو تیرۆریستی دیكه‌ی له‌چالاكی خست.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میت بۆ سه‌ر به‌ناو به‌رپرسانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه كه له باكووری عێراق چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون تایبه‌ت بیله‌ن كه ده‌ركه‌وتووه به‌ناو به‌رپرسی ژنه تیرۆریستییه‌كانی گارا بووه، خراوه‌ته ژێر چاودێری میت. بیله‌ن و ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون له گونده‌واری كه‌ركووك له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌چالاكی خران. ئه‌مه‌یش بووه یه‌كه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی میت كه به دووری ١٧٠ كیلۆمه‌تر له سه‌ر سنووری نێوان توركیا و عێراق ئه‌نجام بدرێت.
تایبه‌ت بیله‌ن له ناو رێكخستنه‌كانی ژنانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه، یژا ستار و پاژك'دا به‌ناو به‌رپرسیارێتی هه‌بووه، له ١٩٩٩ چووه‌ته مه‌خموور. له ٢٠٠٤-٢٠٠٧ له ناوچه‌ی گابار له شرنه‌خ رێكخه‌ری ژماره‌یه‌ك كرده بووه، له ٢٠١٣ له سووریا ئه‌ركی پێ سپێردراوه و به كاری ئه‌و گرووپانه‌وه سه‌رقاڵ بووه كه چوونه‌ته ناو یه‌په‌گه.
ئه‌م تیرۆریسته‌ی پهكهکە له ناوچه‌كانی كۆبانێ و قامشلی به ناوی په‌كه‌كه‌وه چالاكی ئه‌نجام داوه.