Ali Cura
22 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2021
مۆسكۆ – AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، نەفتالی بێنێت كۆبوونه‌وه.
پوتین له ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له سۆچی رایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌ی بێنێت هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی ٣٠ ساڵ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ئیسرائیل‌دا.
ڤلادیمیر پوتین به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو وڵات به پێوه‌ری هاوبه‌ش ته‌نانه‌ت وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی بێوێنه په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌وپێشچوونیان به‌خۆیه‌وه بینیووه.
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیش دا له بواری بازرگانی و ئابووریدا.
بێنێت وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجاره له‌گه‌ڵ پوتین كۆ ده‌بێته‌وه.