Haydar Şahin
01 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2023
تاران-AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە شاری پارسیان سەر بە پارێزگای هورمزگانی لە باشووری ئێران هه‌ژاند.
بەپێی زانیارییه‌كانی ناوەندی نیشتمانیی بومەلەرزەزانی ئێران، كاتژمێر ١٩:٢٧ به كاتی ناوخۆی وڵاته‌كه، بوومەلەرزەیه‌ك بە گوڕی پێنج پله روویداوه کە چهقهكهی شاری پارسیان سەر بە پارێزگای هورمزگان بووە.
بوومەلەرزەکە کە دوورگەی کیش لە کەنداوی به‌سڕه‌ش هه‌ستی پێكراوه، لە قووڵایی ١١ کیلۆمەتردا روویداوە.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فه‌رمیی ئیرنا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هورمزگان، میهرداد حه‌سه‌نزاده، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه هیچ زه‌ره‌ر و زیانێك له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه تۆمارنه‌كراوه.